هەرێم نیوز
تاقیگهی (ساندیا)ی سهر به وهزارهتی وزهی ئهمهریكا بڵاوی كردهوه كه فڕۆكهیهكی خۆكوژ له جۆری ئێف 35، چهند بۆمبێكی ئهتۆمی له جۆری بی 61-12 له گۆڕهپانی تونوبا كه گۆڕهپانێكه بۆ تاقیكردنهوهی چهكه نوێكان له نیفادا تاقی كردهوه.
ئاشكرا كراوه كه ماوهی خزمهتگوزاریی بۆمبهكانی بی 61-12 بۆ ماوهی 20 ساڵی تر له ساڵی 2024ـهوه درێژ كرایهوه.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکاش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات، بەڵام نەیگوت ئایا تاقیکردنەوەکە سەری ئەتۆمی لەخۆدەگرێت یاخود نا.
دۆناڵد ترەمپ لەناو فڕۆکەکەیدا کە بەرەو فلۆریدا دەچوو بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: نامەوێت ئەوەتان پێ بڵێم، بەڵام ئێمەش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین.
مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەنەوە، کە ماوەی 33 ساڵە ئەو یاقیکردنەوەیە وەستاوە. ئەمەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Social truth) بڵاوکردەوە، لەوکاتەی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ بۆ دانوستانەکانی بازرگانی دەچوو.
هاوكات ئیدارەی نیشتمانی ئاسایشی ئەتۆمی، سەر بە وەزارەتی وزەى ئهمریكا، ئەو دەزگا فیدراڵییەیە کە بەرپرسیارە لە دروستکردن و تاقیکردنەوەی بۆمبەکان و پاراستنی کۆگای ئەتۆمی، نەک وەزارەتی بەرگری.
تۆڕی "سی ئێن ئێن" ئاماژەی بەوە کردووه کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆشکی سپیدا، بەرپرسانی دەزگای نیشتمانی ئاسایشی ئەتۆمی و وەزارەتی وزە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خستنهڕووی راپۆرتێك لهبارهی تاقیكردنهوهی تەقاندنەوەی ماددە ئەتۆمییەکان له رۆژانی داهاتوودا.