هەرێم نیوز
ئەمشەو تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوچەی "المزة فيلات"ـی ڕۆژئاوای دیمەشق ڕویدا و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیكەش برینداربون.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویکردوەتەوە چەند تەقینەوەیەک ناوچەی مێززەیان لە دیمەشق کردوەتە ئامانج و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقینەوەکە لە دەوروبەری مزگەوتەکێک رویداوە و پێدەچێت بەهۆی مووشەکێکەوە بووبێت کە لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئاراستەی کراوە.
ناوچەی مێززە ، کە ناوچەیەکی هەستیارە و چەندین دامەزراوەی ئەمنی و سەربازیی تێدایە و رەنگە هەر ئەمەش هۆکاری کردنە ئامانجەکە بێت..