دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی دێتە هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز

دانوستانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستپێدەکات و سوودانیش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانییەکەی سودانی لە دوایین هەڵبژاردندا دەسکەوتێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.

تا ئێستا بەشێک لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، بە تایبەت پرسی مووچە، کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامن، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان.

 ئەم سەردانەی سوودانی بایەخێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هاوپەیمانییەکەی ناوبراو لەم هەڵبژاردنەدا توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بهێنێت و 46 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر بکات، کە بووە براوەی نێو هەموو لیستە شیعەکان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP