هەرێم نیوز
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هۆشداریى له دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات و رایدەگەیەنێت، "پێشتر به هۆى ئه‌و هه‌ڵه‌یه نیو ملیۆن ده‌نگ فه‌وتاوه". هه‌ڵه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه ته‌نیا كاندید هه‌ڵبژێردرێت بێ قه‌واره‌كه‌ى، یانیش دوو كاندید هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە، حه‌سه‌ن هادى زایر ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمسیۆن، له لێدوانێكدا هاوڵاتیان له هه‌ڵه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایگەیاند "پێشتر به هۆى ئه‌و هه‌ڵه‌یه له 2021 نزیكه‌ى نیو ملیۆن ده‌نگ فه‌وتاوه".
وتیشی، "زه‌قترین هه‌ڵه كه ده‌بێته هۆى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كه ئه‌وه‌یه، نیشانه له ژماره‌ى كاندید بكرێت، بێ ئه‌وه‌ى لیسته‌كه‌ى نیشان بكرێت، یان نیشانه له دوو لیستى جیاواز بدرێت له یه‌ك كاتدا، یان نیشانه له لیستێك ده‌درێت، كه‌چى نیشانه له چه‌ند ژماره‌یه‌كى كاندیدان ده‌درێت".
ئاماژەی بەوەشدا، بێ هیچ بیانوویه‌كى تر ئه‌م شێوازه ده‌نگدانه یه‌كسه‌ر ده‌نگه‌كه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن باسی له‌وه‌شكردوه، لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت، كۆمسیۆن "بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی هۆشیاری میدیایی خۆی لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆرەوە، جگە لە هەڵمەتە مەیدانییەکان لە قوتابخانە و زانکۆکان، بۆ ڕونکردنەوەی ڕێکاری دروستی دەنگدان و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵە".
لایخۆیەوە سەعد الراوی، جێگری پێشوی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاند، “عێراق بەپەلە پێویستی بە دامەزراندنی پەیمانگایەک هەیە بۆ پەروەردەی هەڵبژاردن بۆ ڕاهێنان و شیاوکردنی ئەو گروپە جیاوازانەی بەشدارن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، لەوانەش لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان و دەنگدەران، هەروەها لە قۆناغە سەرەتاییەکانەوە کەلتوری دیموکراسی بخرێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنەوە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئەزمونە نێودەوڵەتییەکان، وەک ئەوانەی لە ئوسترالیا، سەلماندویانە کە چاندنی هۆشیاری هەڵبژاردن لە تەمەنی منداڵییەوە دەستپێدەکات، کاتێک منداڵ فێردەبێت چۆن نمونەیەک لە پۆلدا هەڵبژێرێت، بۆ ئەوەی گەورەببێت بە تێگەیشتن لە مانای هەڵبژاردنی سیاسی دروست و هەڵبژاردنی نمونەیەک لە سیاسەتدا".
هه‌روه‌ها جەختی لەوەکردەو، "نەبونی کلتوری هەڵبژاردنی دامەزراوەیی بوەتە هۆی لاوازی لە هەڵسوکەوتی هەردو دەنگدەران و زۆرێک لە کاندیدەکان، ئەوەش لە کوالیتی پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵات‌دا ڕەنگ دەداتەوە".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2021دا، نزیکەی نیو ملیۆن دەنگدان پوچەڵکرانەوە و دەنگەکانیان لە کۆی زیاتر لە 9 ملیۆن بەشداربو هەژمار نەکرا، كه ئه‌و ژماره‌یه ده‌توانێت ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئەنجامەکاندا.