هەرێم نیوز
شاندی دانوستانكاری پارتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگه‌یه‌نراوێكدا هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت ده‌خاته ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە: به فەرمانى سەرۆک بارزانى، پارتی بە نەفەسێکى درێژ و بە دەستکراوەیی و بۆ بەرژەوەندى هەرێمى کوردستان ئەو پەڕى نەرمی نیشانداوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا یەکێتى نه‌هاتۆته پێش بۆ رێککەوتن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتی نایه‌ته پێش بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییشدا جه‌ختی كرده‌وه كه لەپێناو پارێزگارى لە پێگەى هەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانى، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان و هیچ رێگریەک نابێتە کۆسپ لەبەردەم خزمەتکردنى زیاترى هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوە کراوە، کە پارتى هەمیشە بڕواى بە کارى پێکەوەیی هەبووە و هەیەتى و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە ڕێز لە ئیرادەى دەنگدەران و خەڵکى کوردستان بگیرێت و نابێت لایەنێک بە هەبوونى هیچ هۆکارێکى نالۆژیکى ببێتە ڕێگر لە بەردەم کاراکردنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى کابینەى تازەى حکوومەتى هەرێم.