دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لە تەقینەوەیەکدا ئەندامێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووانی دیکە بریندار بوون

هەرێم نیوز

له‌ به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ڕووی دا و چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، له‌ ناوچه‌ی جه‌رف نه‌داف له‌ به‌غدا، بۆمبێكی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كدارێكی حه‌شد كوژرا و دوو چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتی ئه‌ركی هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا ڕووی داوه‌ و لێكۆڵینه‌وه له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP