دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان دادەنێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان ناسراو بە کۆڕنیشی هەولێر دادەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕۆی ژیان دادەنێت.

پرۆژەی ڕێڕۆی ژیان لە سێ دەریاچە پێکهاتووە و بە چواردەوری هەولێردا دەسوورێتەوە، دیزاینەکەی لەلایەن ئەندازیارایانی ناوخۆی و ڕاوێژکارانی ئیتاڵییەوە دانراوە ، ئیدی سیمایەکی جوان بە شاری هەولێر دەبەخشێت و هەولێر دەچیتە قۆناغێکی دیکەوە.

پڕۆژەکە لە پشت کۆمەڵگەی شاوێس و گەڕەکی هەولێری نوێ بە دروستکردنی دەریاچەیەک بە ڕووبەری 1,116,595  مەتر دوو جار و قووڵایی 5 مەتر دەست پێ دەکات. دواتر دەریاچەکە دوو لقی لێ جیا دەبێتەوە کە یەکیان بە درێژیی 35 کیلۆمەتر بە لای ڕۆژهەڵاتی هەولێردا تێدەپەڕێت و کاناڵی دووهەم بە درێژیی 25 کیلۆمەتر بە لای ڕۆژئاوای هەولێردا دەڕوات و ئەم دوو کاناڵە لە باشووری هەولێر یەک دەگرنەوە.

لە کاناڵی لای ڕۆژهەڵات، لە تەنیشت هەر یەک لە پردەکانی کەرکووک و مەخموور لە شەقامی 120 مەتری دوو دەریاچەی دیکە دروست دەکرێت کە ڕووبەری یەکەمیان 227364 مەترە و 2.5 مەتر قووڵ دەبێت، ڕووبەری ئەوەی دیکەش  176046 مەترە و 3 مەتر قووڵ دەبێت.

كۆڕنیشی هەولێر، كە ڕێڕەوێكی ئاوییە لەساڵی 1972 بۆ پاراستنی هەولێر لە لافاو دروست كراوە، زیاتر لە وەرزی زستان ئاوی تێدا كۆدەبێتەوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئاوەكە و تێكەڵبوونی بە ئاوەڕۆی بەشێک لە گەڕەكەكان و پاشماوەی ماڵان و خۆڵ خاشاک، بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت و بووەتە هۆی بێزاریی خەڵک. ئێستادا پلانی پارێزگای هەولێر ئەوەیە دیمەنەكە پێچەوانە بكاتەوە و بیكات بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP