دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دڵشاد شەهاب: هەفتەیەکی دیکە یەکێتی بۆی دەردەکەوێت کە لێکدانەوەکانیان هەڵە بووە

هەرێم نیوز

دڵشاد شەهاب لەبارەی لێدوانەکانی بەرپرسانی یەکێتی سەبارەت بە رێگەنەدان بە پێکهێنانی حکومەت لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، رایگەیاند  هەفتەیەکی دیکە یەکێتی بۆی دەردەکەوێت کە لێکدانەوەکانیان هەڵە بووە.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم روونیشی کردەوە: ئەو حساباتەی کە یەکێتی باسی دەکات و پێی وایە بانگەشەی نەچوونە حکومەت و پێکنەهێنانی حکومەت بۆ بانگەشە بەهێزە و خەڵکی پێ رادەکێشێت، ئەوا هەفتەیەکی دیکە خەڵکی وەڵامی ئەمە دەداتەوە.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەت پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتی: هەرێمی کوردستان بەبێ حکومەت نامێنێتەوە.

بەرپرسانی یەکێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا رێگریکردنلە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک کارتێکی ئەرێنی دەبینن و باس دەکەن.

لە بەرامبەردا پارتی بە باسکردن لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کۆشش کردن بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بانگەشە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP