دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داواکارییەکەی تورکیای سەبارەت بە دەمیرتاش ڕەتکردەوە

هەرێم نیوز

پانێڵی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا تانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای سه‌باره‌ت به‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ و داوایكرد، ده‌ستبه‌جێ ئازادبكرێت.

وەزارەتی دادی توركیا لە تانەکەیدا داوای پێداچونەوەی بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا كرد سەبارەت بە دەمیرتاش لە فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لەوەڵامدا فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەکەی وەزارەتی دادی رەتکردەوە، بەم رەتکردنەوەیەش، ئێستا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی پێشێلکردن و ئازادکردنی دەمیرتاش بووەتە بڕیاری کۆتایی.

دوای بڕیارەکەی دادگا، سەڵاحەدین دەمیرتاش، پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سەكۆی "ئێكس" بڵاوکردەوەو تیادا دەڵێت:
گومانی تێدا نییە کە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا گرنگە و لە ڕووی یاساییەوە پابەندکەرە، بەڵام نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ 86 ملیۆن هاونیشتمانیان، "یاسای برایەتی" نێوانمان لە هەموو شتێک بەنرخترە.

دەمیرتاش دەشڵێت: پێویستە پرسەکان ڕوانگەی سەرکەوتن یان شکست چارەسەرنەكرێن، یان رق و کینە یان تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو لە ڕوانگەی دانایی هاوبەش بۆ داهاتووی هاوبەشمان چارەسەر بکرێن.

لای خۆیەوە، پارتی یەكسانی و دیموکراسی سەبارەت بە رەتکردنەوەی تانەکەی وەزارەتی دادی ئەوروپا لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت: لە کۆبونەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپادا تانەکەی حکومەت رەتکرایەوە، بۆیە بڕیارەکە سەبارەت بە دەمیرتاش کۆتاییە، دەبێت هاوڕێکانمان بەبێ دواکەوتن ئازاد بکرێن.

 ئەمڕۆ نۆ ساڵی تەواو بەسەر زیندانیکردنی سەڵاحەدین تێدەپەڕێت کە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ڕژانە سەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن داعش بە تێکڕایی بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP