دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆن: زیاتر لە سێ ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە

هەرێم نیوز 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە تەواوی ئامادە دەکرێن.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "لە کۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر لەسەرانسەری عێراق، سێ ملیۆن و 69 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان هەن، کە 224 هەزار و 333 کەس لە دەنگدانی تایبەتن

نەبەر عومەر وتیشی: لەهەرێمی کوردستان، هەزار و 312 بنکەی دەنگدان هەیە، کە پێنج هەزار و 599 وێستگەی دەنگدان لە خۆدەگرێت، کە لەهەولێر دوو هەزار و 23 وێستگەی دەنگدان هەیە بەسەر 528 بنکەی دەنگدان دابەشکراون.  لە سلێمانی دوو هەزار و 200 وێستگەی دەنگدان هەی بەسەر 506 بنکە دابەشکراون و لە دهۆکیش هەزار و 396 وێستگەی دەنگدان هەیە و بەسە 278 بنکە دابەش کراوە. 

ئاماژەی بەوەشدا، 204 بنکەی دەنگدانی تایبەت هەیە کە 958 وێستگەی لەخۆگرتووە، بەم شێوەیە دابەشکراون: 79 بنکە و 385 وێستگە لە هەولێر، 82 بنکە و 378 وێستگە لە سلێمانی، و 43 بنکە و 195 وێستگە لە دهۆک.

لەبارەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتریش بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن گوتی: "لە 25ـی ئادارەوە تا 22ـی حوزەیران، 173 بنکەی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەتری کراونەتەوە، کە 53 بنکەیان لە هەولێر و 79 لە سلێمانی و 41 لە دهۆک بوو، هەروەها نزیکەی 388 هەزار دەنگدەر سەردانیان ئەو بنکانەیان کردووە، دەشڵێت: دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت."

نەبەرد عومەر جەختیشیکردەوە، کۆمیسیۆن 42 بنکەی دەنگدانی لە هەرێم تەرخانکردووە بۆ ڕووماڵی میدیایی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت کە 15یان لە هەولێر و 18 لە سلێمانی و 9 بنکەش لە دهۆک، ئاماژەی بەوەشکرد 10 لەو بنکانە تایبەت بە ڕووماڵکردنی دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.

لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە نزیکەی 30 ملیۆن کەس لە کۆی 46 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها نزیکەی حەوت ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان نوێ نەکردووەتەوە بۆیە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP