هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵوێزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵوێز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی.
باڵوێزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.