هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دواى تهواوبوونى كهرنهڤاڵى جهماوهرى پارتى كه به ئامادهبوونى بارزانى بهڕێوهچوو، مهسروور بارزانى جێگرى سهرۆكى پارتى پهیامێكى كورتى بڵاوكردووهتهوه رایدەگەیەنێت، "ئەمڕۆ ەینی لە لە خزمەت جەنابی سەرۆک، لە هەولێر ، بەشداریمان لە دوا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن و پشتیوانیکردنی لیستی 275ی پارتی کرد "
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی حزبەکە، لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر، گەورەترین کەرنەڤاڵی پارتی بۆ پشتیوانی و سەرخستنی لە لیستی 275 بەڕێوە چوو.
لە کەرنەڤاڵەکەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆتا وتاری خۆی بۆ سەر خستنی لیستی 275ی پارتی پێشکەش کرد و دووپاتی کردەوە، بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسیی عێراقە. جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرا ئیدی لە زوڵمی ناوەندگەرایی و چەوسێنەر، ڕزگارمان دەبێت.