هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه لە رێکەوتنی ستراتیژیی بەشدارە له‌گه‌ڵ فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردۆتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئەمریکا و عێراق لە 6ی تشرینی دووەمی 2025 ڕاوێژێکی تەکنیکیان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەکانی هەردوولا بە بەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدا.
نوێنەرانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەرپرسانی باڵای ئەمنیی و سەربازی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە:
بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان لە نێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیکردن، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە.
ئاماژەبەوەشدراوە، ئەم هاوکارییانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پاراستنی سەروەری عێراق و تێکشکاندنی تیرۆرە.