دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دیالە؛ پارتی کورسیەکی زیاد کرد

هەرێم نیوز 

سەرکەوتنی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە لەناو هاوپەیمانی عەزم ڕاگەیەنرا و بەوەش پارتی كورسییەكی دیكەی لە پەرلەمانی عێراق زیاد كرد.

هاوپەیمانی عەزم، کە موسەننا سامەرائی سەرۆکایەتی دەکات، لە پۆستێکدا لە پەڕەی فەرمی هاوپەیمانێتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک سەرکەوتنی کاندیدەکەی پارتی لە پارێزگای دیالە بۆ پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاند.

نازک ئەحمەد، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێو هاوپەیمانی عەزم لە بازنەی دیالە بەرزترین دەنگی ژنی پارێزگاکەی بەدەستهێنا بە 7921 دەنگ، هەروەها سێیەم دەنگی لیستەکەی بردووە.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن، هاوپەیمانی عەزم دوو کورسی پارێزگاکەی بردۆتەوە، بەڵام بەپێی پۆستەکە بێت کاندیدی دووەمی لیستەکە بۆ کۆتای ژنان کشاوەتەوە، بەوەش “نازک ئەحمەد” کورسی دووەمی هاوپەیمانێتییەکەی بەدەستهێناوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP