دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسروور بارزانی لە سۆران شەقامێکی ستراتیژیی کردەوە و پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکان کرد

هەرێم نیوز

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شەقامی ٤٠ مەتریی کردەوە و ڕایگەیاند، کە سەرەڕای دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان، هیچ شتێک نەیانتوانیوە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بیانووەستێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی 5ـی 2026، مەسروور بارزانی لە میانی کردنەوەی شەقامەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە ڕۆژی یەکەمەوە هەوڵیان داوە حکوومەتی نوێی هەرێم زوو پێکبهێنرێت. وتیشی: "هیوادارم لایەنەکانی دیکە بگەنە ئەو قەناعەتەی پێکهێنانی حکوومەت لە بەرژەوەندیی خەڵکدایە".

سەبارەت بە دۆخی سیاسیی بەغدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێم هیوای سەرکەوتنی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق خواست و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ماف و شایستە داراییەکانی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بدرێت و هەرێمیش بەشدارییەکی کارای لە حکوومەتی نوێدا دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو سێ کەسە کرد کە لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ خنکان و داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ پاراستنی گیانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP