هەرێم نیوز
چین دژایەتیی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری فرۆشتنی کەرەستەی سەربازیی بە تایوان، لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگەیاند.
لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە توندی دژایەتیی وڵاتەکەی بەرامبەر بە گرێبەستی نێوان واشنتن و تایوان ڕایگەیاند، کە بەهاکەی 330 ملیۆن دۆلارە.
وتیشی، فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە تایوان پێشێلکردنی بنەمای "یەکپارچەیی چین"ـە و بەتوندی ڕەتیدەکەنەوە و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە تایوان بەشێوەیەکی جددی دژ بە بنەمای یەکپارچەیی چین و سێ ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان چین و ئەمریکایە، بەتایبەتی ڕێککەوتنی 17ـی ئاب".
له لێدوانه‌كه‌یدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌كین ناڕه‌زایی توندی خۆی له‌وه ده‌ربڕیوه، چونكه پرسی تایوان ده‌ستده‌خاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی چین و بۆیه پێویسته به هێڵی سور هه‌ژمار بكرێت كه نابێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا ببڕدرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی پارچه‌ی یه‌ده‌گی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێف 16ی ئه‌مریكی و فڕۆكه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی تایوان و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی سی 130 به تایوان به كۆی گشتی 330 ملیۆن دۆلار په‌سه‌ند كردبو.