هەرێم نیوز
د. جەعفەر ئیمینکی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێدا رایگەیاند، کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی لە دهۆک دەرناجێت وتیشی، یەکێتی غەدری لە لایەنگرانی خۆی کردوە.
جەعفەر ئیمینکی سەبارەت بە بابەتی کۆتای مەسحییەکانم وتی: یەکێتیی زۆر غەدرییان لە دەنگدەرانی خۆیان کرد، گوناهە دەنگی یەکێتی لە دهۆک بۆ نوێنەری ڕایان کلدانی بێت کە ئەو کەسە دژی خەڵکی کوردستانە و هۆکاری بڕینی مووچە مووچەخۆرانیشە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی یەکێتی کردی هەڵەیەکی کوشندەبوو، هاتن 10 هەزار دەنگی یەکێتیان دا بە ڕەیان کلدانی ڕێژەی دەنگی پووچەڵیان بەرزکردەوە.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، یەکێتی هەموو ئەندام و لایەنگر و ڕێکخستنەکانی لە بادینان ئاگادار کردبوەوە دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی نەدەن، بەڵکو دەنگ بە کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی بدەن، ئەمەش ناڕەزایی و نیگەرانی بەشی هەرەزۆری ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی لە بادینانی لێکەوتووەتەوە.
لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەی یەکێتیدا، ئیمان عەبدولڕەزاق سەرۆکی لیستی 222ی یەکێتی لە دهۆک بوو وازی لە ڕیزەکانی یەکێتی هێناو بوو بە پارتی.
لیستی ڕایان کلدانی هاتبوون پێنج کورسی مەسحییەکانیان بۆ خۆیان بردبوو لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک، بەغدایان بۆخۆیان بردبوو، بەڵام باوەڕ ناکەین لە هەولێر و دهۆک و کەرکووک بتوانن کورسی بهێنن.