هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگ و کورسی سەرجەم لایەنەکان بۆ خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنێت.
رێژەی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراق ٥٦.١١٪ بووە بەراورد بەپێی هەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگدان زیاترە.
ئەنجامەکان بەرێژەی 99.74 لەسەدە و تانەدان قبوڵ ناکرێت لە ئێستادا.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە هەولێر بەمجۆرەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان 9 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 3 کورسی
ڕەوتی هەڵوێست 2 کورسی
نەوەی نوێ 1 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 0 کورسی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 0 کورسی
بەرەی گەل 0 کورسی
رێژەی بەشداری لە هەولێر 71.65٪ بووە و دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیەیە:
پارتی: 369 هەزار و 118
یەکێتی: 97 هەزار و 301
هەڵوێستی نیشتمانی: 63 هەزار و 288
نەوەی نوێ: 38 هەزار و 911
کۆمەڵی دادگەری: 13 هەزار و 772
بەرەی گەلەکەمان: 5 هەزار و 584
یەکگرتووی ئیسلامی: 28 هەزار و 650