دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ داوای قەرەبوو لە BBC دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەنیازە هەفتەی داهاتوو رێکاری یاسایی بەرانبەر کەناڵی بی بی سی بەریتانی  بگرێتەبەر و داوای قەرەبوو بکاتەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو قەرەبوەیە داوای دەکات برەکەی  "لە نێوان یەک بۆ پێنج ملیار دۆلار" دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە تا ئێستا لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە بی بی سی قسەی نەکردووە، بەڵام ئەو داوای قەرەبوو لەو کەناڵە دەکات کە دەستکاری وتارەکەیان کردوە.

کەناڵی بی بی سی لەم دواییانەدا بەشێک لە وتارێکی ترەمپ لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی پانۆرامادا دەستکاری کردووە و تێیدا نیشانی دەدات کە پشتگیری لە هێرشکردنە سەر کاپیتوڵی ئەمریکا دەکات.

دوای ئاشکرابوونی ئەوکارەیان لبی بی سی داوای لێبوردنی کردووە، بەڵام داواکارییەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی رەتکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر پارێزەرانی ترەمپ هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە بی بی سی داوای لێبوردن و رەتکردنەوەی رەسمیو قەرەبوو نەکاتەوە، بە بڕی یەک ملیار دۆلار (٧٥٩ ملیۆن پاوەند) سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP