دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشی سارد بەڕێوەیە و ئەگەری باران بارین هەیە

هەرێم نیوز

شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، کەشێکی سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بە ئەگەری خۆڵبارین و هەروەها باران بارین دەکات.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، سەرەتا سبەی پێنجشەمە 9/10/2025 پلەکانی گەرما بەنزیکی وەک ئەمڕۆ جێگیر دەبن و بەهۆی نزیکبوونەوەی بارستە هەواکە خێرای بای باشوری رۆژئاوا لەسەر ناوچەکانمان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە زیاددەکات بەخێرای 10 تا زیاتر لە 30کم لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیش دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بەتایبەت لە ناوچەکانی سنوری کەرکوک و گەرمیان.

دەشڵێت لە دوو سبەی هەینیەوە 10/10/2025 بارستە هەوا ساردەکە لەدەریای ناوەراستەوە دەگاتە ناوچەکانمان و پلەکانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلە نزمدەبنەوە و کەشێکی فێنک تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکانیشدا کەشەکە ساردەبێت بەتایبەت لە شەواندا پێویست بە بەکارهێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات ، لەگەڵ بەردەوامی کاریگەریەکانی ئەو بارستە هەوا ساردە و بوونی شەپۆلێکی بەفر و بارانیش لە ناوچەکانی باکوری کوردستان ئەگەر هەیە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 13/10/2025 بۆ ماوەیەکی کەم بەشێک لەو حاڵەتە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر بگرێتەوە و بارانێکی کەم ببارێت وە لەناوچە شاخاویەکاندا رێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە .

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەماوەی کاریگەری ئەو بارستە هەوای ساردە بەم شێوەیە ئەبێت 

هەولێر 27 بۆ 28 پلە
سلێمانی 25 بۆ 26 پلە
دهۆک 25 بۆ 26 پلە
هەڵەبجە 26 بۆ 27 پلە 
کەرکوک 28 بۆ 29 پلە

ئیدارەی گەرمیان 29 بۆ 31 پلە
ئیدارەی راپەرین 27 بۆ 28 پلە
ئیدارەی سۆران 24 بۆ 26 پلە
ئیدارەی زاخۆ 25 بۆ 26 پلە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP