هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سەرچاوەی هەمو کێشەکانی نێوان هەولێر لەگەڵ بەغدا، جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوره‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سیسته‌می عێراق هه‌مو شتێكه ته‌نیا فیدراڵی نییه. ده‌شڵێت، باوه‌ڕناكه‌م پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8ی 10ی 2025، له دیداری میری رایگه‌یاند، سەرچاوەی هەمو کێشەکانی نێوان هەولێر و به‌غدا، هۆکارەکەی جێبەجێنەکردنی دەستوورە.
سه‌رۆكی هه‌رێم پێشی وایه ئه‌و سیسته‌مه‌ی له عێراق هه‌یه ته‌نیا فیدراڵی نییه، ئاماژەی بەوەش دا، "ئەوەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات، مەرکەزیەتێکی بەهێزە".
نێچیرڤان بارزانی، وتیشی، "دیموکراسییەتی کوردستانیش بێ کێشە نییە، بەڵام پێمان وایە لەسەر رێچکەیەکی دروستین. دیموکراسییەت، دیاری نییە بیدەی بە میلەتێک، پراکتیزەکردنی قۆناغه."
لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقیش وتی، "دوای 2005 ئەمە گرنگترین هەڵبژاردنە لە عێراق. ئەمە قۆناغێکی نوێیە لەم وڵاتە و دەبێ هەمو عێراقییەکان بە گرنگ بزانن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن. دەبێ خۆمان بسەلمێنین، کە بونی کورد لە بەغدا سەرچاوەی هێزە بۆ هەرێمی کوردستان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی موچەوە وتی، دەبێ لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە دەستوور جێبەجێ بکرێت و هیچ هۆکارێک نامێنێ پێشێلی دەستوور بکرێ.
باسی پێکهێنانی حکومەتیشی کرد‌و وتی، "باوەڕناکەم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی تازەی حکومەت پێک‌بێت."