هەرێم نیوز
وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكى دووپاتى ده‌كاته‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌و كاره دزێوانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زۆر نیگه‌رانه كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌سه‌ر ناوچه‌كه هاتن، ده‌شڵێ كاتى ئه‌وه هاتووه دنیا هه‌مووى گوێ له سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بگرێت.
کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، "پێویستە هەموو جیهان بە دەنگی بەرز و ڕون گوێبیستی سەرۆکی ئەمریکا بێت و پڕۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حەماس دەرفەتی ئەوەی هەیە ئەو پلانە قبوڵ بکات و بە شێوەیەکی ئاشتیانە و ئاوەدانانە لە ناوچەکەدا بەرەو پێشەوە بچێت"، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه "ئەگەر نەیکەن بەداخەوە ڕوبەڕوی دەرئەنجامی زۆر کارەساتبار دەبنەوە".
كارۆلینا لیڤیت ده‌ڵێ، "رۆژى چوارشه‌ممە لێره گوتم سه‌رۆك هێڵى سوور بۆ بابه‌ته‌كان ده‌كێشێ، ئه‌مڕۆ كێشاى، ئێستایش ده‌بێت ته‌واوى دنیا به روونى گوێ له سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بگرێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ هەینی ڕایگەیاند، دەبێت تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە به‌كاتی واشنتن ڕێککەوتنێک لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە غەززە بکرێت. یەکشەممە، بە کاتی واشنتۆن.
ترەمپ باسی له‌وه‌شكردن "ئەو گرێبەستە ژیانی هەمو چەکدارانی حەماسیش ڕزگار دەکات، وردەکارییەکانی بەڵگەنامەکە بۆ هەموان زانراوە، بۆ هەموان مامەڵەیەکی گەورەیە، بە جۆرێک یان جۆرێکی تر ئاشتیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت، توندوتیژی و خوێنڕشتنەکە دەوستێت".