هەرێم نیوز
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کاتێک دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە غەززە ڕاگەیەندرا، ئیسماعیل ههنیه، سهرۆكی پێشوی مهكتهبی سیاسی حهكاس بەرەو فڕۆکەخانە دەڕۆیشت بۆ ئەوەی گەشت بکات بۆ عێراق و لە ڕاستیدا لە ڕێگای گەڕانەوەیدا ئاگادارکرایەوە، دهشڵێت، ئێران، حزبوڵا و سەركردە سیاسیەكانی حەماس ئاگاداری هێرشى بزوتنەكە نەبون بۆ سەر ئیسرائیل.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ساڵیادی كوشتنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنان ئاشکرای کرد: لە ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣، دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل سەردانی بەیروتی کردووە و لەگەڵ نەسروڵا کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان.
بەگوێرەی هەوالێكی ماڵپەری "ئێران ئینتەر ناشیوناڵ"، قائانی جەختیكردووە لەوەی، ئەوان و حەسەن نەسروڵا و سەرکردە سەرەکییەکانی حەماس ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی (٧)ی تشرینی یەكەمی حەماس نەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە: دیدارەکەی لەگەڵ نەسروڵا رۆشنایی خستۆتە سەر وردەکاری و کاتی یەکەم هێرشی حزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەدا، نەسروڵا بڕیاریداوە رۆژی (٨) ی ئۆکتۆبەر لەبەری باكورەوە پەلاماری ئیسرائیل بدات.
وتوشەیەتی: سەرکردە سیاسییەکانی حەماس و سەرۆکی حزبوڵا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەیان لەسەر ئۆپەراسیۆنی (٧)ی تشرینی یەكەم نەبووە، کە لەلایەن حەماسەوە ئەنجامدراوە.