دواین هەواڵ

جیهان‌

 03/10/2025

ئەگەری هێرشی پێشوەختەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە

هەرێم نیوز

ئەڤیگدۆری لیبەرمەن وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، وا دیارە ئەمجارە ئێرانییەکان هەوڵدەدەن پێشوەخته هێرشمان بکەنەسەر.

لیبەرمان لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: هەرکەسێک پێی وابێت شەڕی ئێمە لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە، هەڵەیە و خەڵکی دیکەش بەلاڕێدا دەبات.

دەشڵێت ئێرانییەکان لە ئێستادا بە خێرایی کار دەکەن. ڕۆژانە سیستەمی بەرگری و توانای سەربازی خۆیان بەهێزتر دەکەن. کارکردن لە شوێنە ئەتۆمییەکان دەستیپێکردەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: من ڕاستەوخۆ بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل دەڵێم: جەژنی "سوکوت" بگێڕن، لەگەڵ خێزان و هاوڕێیاندا کاتێکی خۆش بەسەر بەرن، بەڵام وریا بن و لە نزیک پەناگە بمێننەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP