هەرێم نیوز
سایلۆی گەرمیان جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە رۆژی چوارشەممە پارەى گەنمەکانیان دابەشدەکرێت و دەشڵێت، ئەم بڕیارە ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە ژمارەی کارتەکانیان لەنێوان یەک بۆ ١٠٠ـە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سایلۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو جوتیارانەی کە گەنمیان رادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە، رۆژی چوارشەممە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.
روونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە ژمارەی کارتەکانیان لەنێوان یەک بۆ ١٠٠ـە و ئەو جوتیارانەشی کە پشگیریەکانیان لە سەروو ٥٠ تۆنەوەیە، پێویست ناکات سەردانی سایلۆ بکەن.