هەرێم نیوز
میدیاكانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەو، وەزارەتی دارایی عێراق سبەی ٩٧٣ ملیار دینار وەك پارەی موچە فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 7 دەنێرێت و هەرێم لە ماوەی سێ ڕۆژدا دابەشبدەكات.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ "بەغداد الیوم" ڕایگەیاند، "پێدەچێت وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی ٩٧٣ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات و ڕۆژی سێشەممە بیخاتە سەر ژمارە حسابی بانکی ناوەندی – لقی هەولێر".
وتیشی، "ئەم بڕە پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی تەمموز تەرخانکراوە، دواتر حکومەتی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ڕادەگەیەنێت".