دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کامپی ھۆڵ

هەرێم نیوز 

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بەھێزکردنی ھاوکاریی نێودەوڵەتی دەکات بۆ داخستنی کامپەکان. 

کۆماری عێراق، بە پشتگیری تەکنیکی لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی باڵا  سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانی وڵاتان لە کامپی ھۆڵ و کامپ و زیندانەکانی دیکەی دەوروبەری، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا  بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام و ژمارەیەک لە ھاوبەشەکانی نێودەوڵەتی و ھەرێمی بەڕێوە چوو.
کۆنفرانسەکە لە کاتێکی بڕیاردەردا دێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئاڵۆزی نزیکەی ٣٠ ھەزار کەس کە ھێشتا لە کامپی ھۆڵ و کامپەکانی دەوروبەریدا بەندن، کە بەشداربووان ڕێگا سەلامەت و کاریگەرەکانیان تاووتوێکرد  بۆ گەڕاندنەوەی زیندانیەکانیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
کۆنفرانسەکە ستایشی ڕۆڵی پێشەنگی عێراقی کرد لە گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانی خۆی لە کامپەکان، لەبەر ئەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی عێراقیی گەڕێنراوەتەوە بۆ سنووری وڵاتەکەیان کە تا ئێستا زیاترن لە ١٨,٨٠٠ کەس، لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی نیشتمانی گشتگیردا کە گەڕاندنەوەی تواناکان و تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە و دڵنیابوونەوە لە بەرپرسیارێتی دادوەری لەخۆدەگرێت.

 ھەروەھا عێراق شارەزایی و ئەزموونەکانی خۆی پێشکەش بە وڵاتانی دیکە کردووە کە دەستیان بە گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانەکانیان کردووە و لایەنە سەرکەوتووەکان و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەم پرۆسەیە بوونەتەوەی ڕوونکردەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوبەشە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەکانی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە پێشکەشکردنی ڕاوێژی سیاسی و پشتگیری تەکنیکی و بونیادنانی تواناکان بۆ وڵاتانی ئەندام بۆ ھاندانیان بۆ گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانەکانیان.
گفتوگۆکان بوونە ھۆی چەندین تێبینی و پێشنیازیان لێبکەوێتەوە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن.
• خێراکردنی ھەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووکارە مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ  و وئەمنییەکان لە کامپ زیندانەکانی دیکەدا.

• ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتی سووریا لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەدا.
• ئاگاداربوون  لەوەی خراپبوونی بارودۆخەکان مەترسییەکی گەورە دەخاتە بەردەم ئاسایشی نیشتمانی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی. بۆیە دەبێت بەهەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
• بانگەوازکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە گشتگیرەکان کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەیشتن بە پشتگیری و پەروەردە بەھێز دەکات.
• جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کەمکردنەوەی ژمارەی گیراوەکان لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیان بۆ وڵاتە ببنەڕەتییەکانیانی خۆیان بەخێرایی
• ستایشی ھەوڵە تایبەتەکانی عێراق لە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی خۆی و ھاندانی وڵاتانی دیکە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی لەوبوارەدا.
• گرنگیدان بە وەرگرتنی ڕێکارە گشتگیرەکان کە حکومەت و کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی پێداویستییە  تاکەکەسییەکانی ھەر کەسێکی دەستگیرکراو.
• بانگەوازکردن بۆ دابینکردنی بەرنامەکانی گەڕاندنەوەی تواناکان و تێکەڵبوونی پسپۆڕانە و بێ جیاکاری، لەگەڵ .پشتگیری بەشە ھەستیارەکان بەتایبەتی گەنجان.
• جەختکردنەوە لەسەر بەرپرسیارکردنی تاکەکان لە ڕێگەی پرۆسەی پشکنین و جیاکردنەوەی یاسایی، و پشتگیری قوربانیانی تیرۆر.
• دەرخستنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک سەکۆیەکی سەرەکی بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و باشترین پراکتیزەکان، و فراوانکردنی ڕۆڵی لە دیزاینکردن و جێبەجێکردنی ستراتیژییە گشتگیرەکاندا بۆ گەڕاندنەوەی تواناکان و تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە.
• ئاماژەکردن بە ڕۆڵی گرنگی ڕێکخراوە ھەرێمییەکان و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە پشتگیری ھەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیان.
• ئاگاداربوون لەوەی کەمکردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی فرەلایەن فاکتەرێکێکی سەرەکی و کاریگەر  دەبێت لەسەر  .گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیان.
کۆنفرانسەکە بە پێشکەشکردنی پێشنیارە سەرەکییەکان کۆتایی ھاتووە کە گرنگترینیان ئەمانەن.
١. خێراکردنی گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانی وڵاتان بە شێوەیەکی سەلامەت و شایستە.
٢. بەھێزکردنی ھاوکاریی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ڕاھێنان و گەشتە خوێندکارییەکان و ڕاوێژی سیاسی.
٣. پشتگیری حکومەتی سووری لە گەشەپێدانی میکانیزمەکان بۆ گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانی، و دڵنیاکردنەوەی بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی تاوان و بەدیھێنانی عەدالەت بۆ قوربانیانی تیرۆر.
٤. نەخشەڕێژیی و بەھێزکردن و جێبەجێکردنی ستراتیژییە گشتگیرەکان بۆ جێبەجێکردنی دادوەری و تواناسازی و تێکەڵبوون.
کۆنفرانسەکە جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی دەکاتەوە بۆ دڵنیاکردنەوەی گەڕانەوەیەکی سەلامەت و ڕێکخراو بۆ گیراوەکان، و بەھێزکردنی ھاوکاری ھەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە مرۆیی و ئەمنییەکانی پەیوەست بە کامپەکانی کۆچبەران..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP