هەرێم نیوز
چونکە لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵات، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، تەرکیزی نابێت تەنیا لەسەر مووچەخۆران بێت، بەڵکو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هیچ بارودۆخێکدا نابێت بوەستن و، ئێستاش دەبینین بەکردار ئەم تێڕوانینەی خۆی سەپاند.
چونکە دیدگای سەرۆکوەزیران خزمەتکردنی گشتگیر و سەرتاسەریی هاوڵاتییانە لە هەرێمدا و پڕۆژەکانیش لەو ئاڕاستەیەدایە.
هاوکاتیش هەرچی نەرمیی نواندنیش هەیە کردوویەتی بەرامبەر بەغدا لە دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکاندا هەیە، تەنها لە پێناو چارەسەری کێشەی مووچە و فشاری دارایی و ڕزگارکردنی گەلەکەی و پێدانی مووچە.
یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکان پرۆژهی فریاگوزاریی ئاوی خێرای ههولێر بوو، کە بووە یهكێك له گهوهترین پرۆژه ستراتیژیهكانی حكوومهت له ئاستی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، هەروەها لە هەولێر دوو دارستانی زەبەلاحی دەکرێت ئەمانەش لە پاڵ كردنهوهی رێگای ستراتیژی شێخان-لالش لەم دواییەدا.
پرۆژەی رووناکی و هەژماری من، دوو پرۆژەی تری ستراتیژی کابینەی نۆیە کە هەموو هاونیشتیمانیان سودمەندبوون و، خۆیان شاهیدی باشی پرۆژەکە دەدەن و کۆتایی بە چیرۆکی دوورودرێژی مۆلیدە ئەهلییەکان دێنێت،
کەدوکەڵێکی زۆری دەکرد بەقوڕگی هاونیشتیمانیاندا، ئەوە سەرەڕای گرانی نرخ و بارگرانی لەسەر خەڵک.
له كاتێكدا كه دۆخی رێگاوبان له ناوچهكانی دیكهی عێراق زۆر خراپه، پڕۆژەکانی ئەم کابینەیە عێراقییەکانی سەرسام کردووە، مستەفا دلێمی کە ڕەخنەگرێکی سیاسییە بە حکومەتی عێراقی وتووە، ئەو رێگایەی مەسرور بارزانی دروستی کرد، ئێوە دروستان بكردایە دوو هەفتە پشووی فەرمیتان رادەگەیاند و چوار بەشی پارەكەی دەدزرا.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە، پێنج پارکی گەورە لەشاری هەولێر لەتەواوبوندان و بەوەش رێژەی سەوزایی زۆر بەرز دەبێتەوە و ژینگەی شارەکەش تاڕادەیەکی زۆر پاک دەکاتەوە.