دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

مه‌سرور بارزانی بودجه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سلێمانی زیاد ده‌كات

هەرێم نیوز

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا بە زیادكردنی بودجەی پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی3.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی (ئاوی دوكان- سلێمانی3) بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا بە زیادكردنی گوژمەی پڕۆژەكە بۆ ساڵی 2025. ئامانجی بڕیارەكە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ڕۆژی 23ی 9ی 2025، مەسرور بارزانی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری دا بە زیادكردنی بودجەی پڕۆژەی (ئاوی دوكان- سلێمانی3) لە بڕی 398 ملیۆن و 486 هەزار دینارەوە بۆ 423 ملیۆن و 89 هەزار دینار، بەشێوەی نەختینە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2025، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP