دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پرۆژەى رووناکیی و هەناسە کورتى بەناو ئۆپۆزسیۆنى کوردستان

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێم کەخۆی بەبەرپرسیاری سەرەتا و کۆتایی هاونیشتیمانییەکانی دەزانێت،

 لەو پێناوەشدا هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری سەرەڕای ئاستەنگ و لەمپەرەکان دابین بکات،

بەڵام ئۆپۆزسیۆن لەبری ئەوەی بیری سبەینێی بێ،

دەکەوێتە تەقە لەهەموو پرۆژەیەک و ئیتر بیرناکاتەوە ئەگەر پرۆژەکان سەرکەوتووبن دواتر چی بەخەڵکی دەڵێت.

هەربۆیە هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن هەرچى شتێک لەلایەن حکومەتەوە دەستەبەر بکرێت،

 ئەوان بەبێ ئەوەى بزانن سەرەتا و کۆتاییەکەی چییە یەکسەر بەدواى رەخنەگرتن و تانەو تەشەری بێبنەمادا دەگەڕێن، نەگبەتى حکومەتیش لەوەدایە ئەمانە بوونەتە ئۆپۆزسیۆنى، لەبرى ئەوەى هەڵەکانى راستبکەنەوە دێن لەمپەرى بۆ دروستدەکەن،

لەماوەکانى رابردوودا بەشێک لە لەمپەرەکانى بەردەم حکومەت ئەم ئاستەنگانە بوون کە بۆی دروستدەکران،

ئاخر ئەوانى بەناو ئۆپۆزسیۆن دەیانەویست "هەژمارى من" سەرنەگرێت و سەریگرت،

 دەیانەویست "قەوارەى هەرێم" رادەستى بەغداد بکرێت و نەکرا، دەیانەویست هەڵبژاردن نەکرێت و کرا،

زۆر هاواریانکرد بۆسەرنەگرتنى کامێراکانى تیژڕەوی و تۆمارکردنى سەرپێچییەکان، بەڵام دانرا و سەرى گرت، بەگوێرەى قسەی خۆیان زیانەکان لەو شوێنانەى کە کامێرایان تێدا دانراوە لەچاو جاراندا نزیکبووەتەوە لە سفر.
 ئێستاش کارەباى 24 کاتژمێریی هاتووە و واخەریکە سەرانسەرى کوردستان روناک دەکاتەوە،

 بەڵام ئەوان هەر لەسەرەتاوە کەوتنە ترساندن و ناوزڕاندنى پرۆژەکە و دەیانەویست سەر نەگرێت،

 تەنانەت هەندێکیان چوونە دادگای فیدراڵی و سکاڵایان لەدژی کارەباکەکرد، بەڵام دواجار ئەویش سەریگرت،

 ئێستا عێراقیش پرۆژەکە بەگرنگ و ستراتیژی ناوزەد دەکات و لەڕێگەی وتەبێژی وەزارەتی کاروبای عێراقەوە،

 نەک هەر پەسنی پرۆژەکەی کرد بەڵکو وتی، هیوادارین ئەو ئەزمونەش بۆ ئێمە بگوازنەوە.

وەک دەوترێت مرۆڤى ژیر ئەوەیە کە لە کۆتایی بابەتەکاندا بریاری یەکجاریی بدات،

بەڵام لەو ژیرتر ئەوەیە کە پلانى تەواوەتى داناوەو دەزانێت لە کۆتاییدا چی روودەدات،

جاران پارەى مۆلیدەى گەڕەک بە ئیجباری هەموو سەرى مانگێک دەدرا،

 بەڵام ئۆپۆزسیۆن بە ئاشکرا دەنگیان هەڵدەبریی – بەتاک و کۆ- پارەى ئاوو کارەبا مەدەنە حکومەت!!

بەگوێرەى ئامارە سەرەتاییەکان ئەو پارەیەی کە ئێستا لە ڕێگەى "پرۆژەى رووناکی"یەوە دەدرێتە حکومەت،

 زۆر لەوە کەمترە کە پێشتر دەدرایە مۆلیدەى گەڕەکەکان و،  بەو کارەبایەش -بۆ زۆرینەى خەڵک- نەدەتوانرا هیچ کارێکى رۆژانەى پێبکرێت،

ئێستا هەر بە پارەى ئەو مۆلیدەیە دەتوانیت هەموو کارەکانى ماڵ بکەیت و کارەباکەشت پرتەیەک نەکات،

 یان زۆر لەوەش کەمتر کارەکانت ڕایی دەبێت!!

 ئەرێ بەڕاست کامیان باشترە؟؟

پرۆژەی ڕووناکی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانى کوردستان،

چەندین سوودی بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا و دەستپێوەگرتنى تێدا رەچاوکراوە کە سەرجەم ئابوریناسانى دونیا لەسەرى کۆکن،

 با لێرەدا بپرسین ئایا پێشتر چەندەمان گلەییمان لەوە بووە بەهەدەردانى ئاوو کارەبا لە کوردستان بێ سنوورە؟

هەر ئەوانەى ئێستا قسە دەکەن چەندەیان رەخنە لە بەفێرۆدانى ئاوو کارەبا هەبووە؟

تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێریی و، نەک هەر هیچ رێگرییەکی لەبەردەمدا نەماوە بەڵکو لە لایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازیی زۆری لێدەکرێت،
 بەڕادەیەک دەڵێن حەساونەتەوە، ئەوەتا وەک مامۆستا تاهیر بامۆکی دەڵێ "کارەباکە بووە بەیابان" .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP