هەرێم نیوز
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار بڵاوکردەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەوەی ڕوویداوە لەلایەن هێزەکانی یەکێتی بووە و سەرۆکایەتی حکومەت ئاگادارنەبووە تا دوا ساتی گەمارۆ و پەلاماردان.
نوسینگەی مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی یەكێتیەوە ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان یەكێتی و بەرەی گەل بوە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبوە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلامار دان.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێرشەکە ئەنجامدرا و کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕوداوە و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقاگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهور جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و دوای گرژی ڕووبەڕوو بوونەوە، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی دەستگیر كران، پێنج کەس لەهەردوولا گیانیان لەدەستدا و 19ی دیکەش بریندار بوون.