هەرێم نیوز
كەمێك پێش ئێستا لە ڕێگەی بەردەرەش بۆ كەلەك، ڕوداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ و بارهەڵگرێكدا ڕویدا و لە ئەنجامدا پێنج سەرنشینی ناو ئۆتۆمبیلە تایبەتەكە كە لە دایك و باوك و چوار منداڵ پێكهاتبو، گیانیان لەدەستدا بەهۆی سوتانی هەردو ئۆتۆمبیلەكەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاكرێ لە ڕاگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە، ڕوداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگەی سەرەكی نێوان بەردەڕەش بۆ كەڵەك ڕویدا.
لە ئەنجامی پێکدادانەکە پێنج هاووڵاتیی گیانی لەدەستداوە کە بریتی بوو لە دایک و باوک و سێ منداڵ.
بەهۆی ئەوەی دوای رووداوەکە ئاگرکەوتووەتەوە تەواوی خێزانەکە سووتاون و رەوانەی نەخۆشخانەی بەردەرەش کراون و تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نیە بەهۆی سووتاوی زۆر، دایکەکە دووگیان بووە و هیچیان نەتوانراوە رزگاربکرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، دوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و تەرمی قوربانیەكان دەرهێندراونەتەوە و ڕەوانە پزیشكی دادوەری كراون.