هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی شەڕەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی لە لالەزار ڕایگەیاند، پێویستە کێشەکان بە یاسا و دوور لە توندوتیژی یەکلایی بکرێنەوە.
لە پەیامەکەدا، سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت "سەروەریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان" کردەوە.
دەشڵێت: پێویستە سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکان بە یاسا و دوور لە توندوتیژی یەکلایی بکرێنەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەدا، سەرۆکایەتیی هەرێم سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.