هەرێم نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی رووداوەكەی لالەزار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لامان وایە بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو هێزی جێبەجێکار پۆلیسە نەوەک هێزی دژە تیرۆرو هێزی تر کە لەو ڕووداوە بەداخەوە هێزی جیاوازو چەکی سوک و قوڕس بەکارهێنراوە.
دهقی راگهیهندراوهكه:
شەوی ٢٢/٨/٢٠٢٥ بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێک بەناوەکانی (ل،ج،ب)و(پ،ج،ب)و(ڕ،ح،غ)لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی هێزیکی زۆری ئەمنی جۆراو جۆر بەچەکی سوک و قوڕس کۆبونەوەو چونە ئەوشوێنە کە بەلالەزار ناسراوە.کە شوێنی نیشتەجێی داواکراوەکانە، بەداخەوە ڕووبەڕوو بونەوەی سەخت و شەڕێکی چوار کاتژمێری لەو ناوچەیە ڕویداو تا کاتژمێر هەشتی بەیانی بەردەوام بوو کوژراوو برینداری لێ کەوتوەتەوە.
ئەو ڕووداوە نائارامی زۆری دروست کرد لەشاری سلێمانی و خەڵکی ئەو ناوچەیەی نیگەران کردو ترس ودڵە ڕاوکێی بڵاوکردەوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی ئەو ڕووداوەو دەرەنجامەکانی دەکات و بەهەموو شێوەیەک شەڕو ئاڵۆزی ڕەت دەکاتەوەو هەمیشە پشتیوانی ڕێکاری یاسایی و زمانی دیالۆگ دەکات.
وە لامان وایە بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو هێزی جێبەجێکار پۆلیسە نەوەک هێزی دژە تیرۆرو هێزی تر کە لەو ڕووداوە بەداخەوە هێزی جیاوازو چەکی سوک و قوڕس بەکارهێنراوە .
وە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان دەبێ تۆمەتبار ببرێتە گرتن و گواستنەوە نەوەک شوێنی تر و بارەگای حیزبی.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پاڵپشتی تەواوی جێ بەجێکردنی بڕیاری دادگاکان دەکات بۆ ڕادەست کردنی هەر کەس و داواکراوێک بەڕێکاری یاسایی خۆی بۆیە هەر جۆرە ڕێگاو شێوازێکی تر ڕەت دەکەینەوە بۆدەستگیرکردنی داواکراوان کە بەداخەوە دەبابەو دۆشکەو چەکی قوڕس بەکارهاتوە ئەمە زیاتر لەنمایشێکی سەربازی دەچێت و ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت بۆ ناوبانگی هەرێم.
لێرەوەش نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەوەی کە هەندێ لەو هێزە ئەمنیانە لەکاتی دەستگیرکردنی چەند کەسێک ڤیدۆ وێنەیان گرتووە ودواتر کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش پیشان داوە بەدەستگیرکراوی و دەست بەستراوی ناویان لێ دەنێن بەدیل گیراو لەکاتێکدا تۆمەتبار بێ تاوانە تا یەکلایی بونەوەو چەسپاندنی تاوانەکەی لەسەری لەلایەن دادگاوەو ڕێگە پێ دراو نیە لەپێناو شکوی مرۆڤەکان حاڵەتی لەو جۆرە پیشان بدرێ.
بەداخەوەین بۆ گیان لەدەستدان و بریندار بونی ئەو کەسانەی لەو ڕووداوە بونە قوربانی، هیوامان وایە لەو کەیسەو ڕووداوانە یاسا سەروەر بێت هەر دادگا لەڕێگای رێکارە یاسایەکان ئەم کەیسەیەکلای بکاتەوە نەوەک هیچ لایەنێکی تر.
بەداخەوەش چەند جارێکە بەکارهێنانی ئەو هێزانە بۆ ڕووداوو کەیسی تر دووبارە دەبنەوە لەشاری سلێمانی لەکاتی بونی ململانێکان.
وەک دەستەش لەنزیکەوە بەردەوام دەبین لەچاودێری کردنی ئەو ڕوداوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٢ی ئابی - ٢٠٢٥