دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

باشترین سیستمی خۆراکی و باشترین ڕێجیم نیە بوونی نییە

هەرێم نیوز 

--- هیچ بەرنامەیەک و پڕۆگرامی  خۆراک نیە کە بۆ هەموو کەسەکان بگونجێت و تا ئێستا شتێک نیە  بە ناوی باشترین ڕێجیم کە لە هەموو مرۆڤەکان دا لە دابه‌زاندنی كێش سەرکەوتوو بێت .
--- هەڵبەت ئەمە کۆمەڵێک هۆکاری خۆی هەیە کە وا بکات یەک پلانی خۆراک نەبێت کە بە هەمان ئەندازە یارمەتی خۆپاراستن و کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی درێژخایەنی وێنەی شەکرە و بەرزی چەورییەکان خوێن  و چەوری جگەر و هتد بدات لەوانە 
١ --- هۆکاری بۆماوەیی: جیاوازی جینەکان وا دەکات هەر کەسێک بە جۆرێک خۆراک هەرس بکات بۆ نموونە جەستەی کەسانێک پرۆسەی میتابۆلیزمی کاربۆهیدرات زۆر ئاساییە و هەندێ کە هەمان بڕ بخۆن ڕەنگە کێشەیان بۆ دروست ببێت .
٢ .شێوازی ژیان : چالاکی جەستە ،کاتەکانی ئیش ، پیشەی جیاواز ،خولەکانی ڕۆژانەی مرۆڤ ' کات و جۆری نووستن .
٣ -- باری تەندروستی گشتی و بوونی کێشەی وێنەی هەستیاری بە خۆراک یان پێ نەکەوتنی خۆراک .
٤ --- بژاردە و چئژبینی کۆمەڵگا و کەلتوری خواردن و تاکەکەسی کاریگەری زۆری هەیە لە سەر جۆری خۆراک و شێوازی ئامادەکردنی ڕۆژانە .
٥ --- باری دەروونی : دەروونێکی تەندروست و مێشکێکی تەندورست کاریگەری زۆری هەیە لە هەڵبژاردنی جۆر و بڕی خۆراک .
٦ --- باری ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێنێت لەسەر جۆری خۆراکی ڕۆژانە و بە دەست کەوتنی خۆراک  و پاپەند بوون بە پڕۆگرام و پلانی خۆراکەوە بە سەرکەوتوویی. 
٧ --- پێداویستی خۆراکی مرۆڤەکان بە گوێرەی کات دەگۆڕێت بۆ نموونە منالان لە کاتی گەشەکردن و خانمانی دووگیان و شیردەر . مرۆڤی بە سالاچوو هەر قۆناغە و بڕ و جۆری خۆراک دەگۆڕێت .
---- بۆیە گەر بەرنامەیەکی خۆراکی تاقی کردەوە و سەرکەوتوو نەبوو لە کۆنتڕۆڵ کردن و چارەسەری کؽشە تەندروستەکانت ئەوە شتێکی چاوەڕوان کراوە و دەکرێت سوود لە پڕۆگرامێکی جیاواز  ببنیت .

ئامادەکردنی 
دکتۆر کامه‌ران ڕەسول ژاژڵه‌یی 
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP