هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، ڕێنمایی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی ناردووە بۆ کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تایخوێن بەربوون لە ماوەی جەژنی قوربان.
وەزارەتەکە دەڵێت، دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وە دەرکەوتنی چەند حالەتێک لە هەرێمی کوردستان وە لەبەر نزیک بوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئە نەخۆشیە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارين لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە:
1. سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە وسەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.
2. پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر كردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3. پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به ڕشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ر بڕینی.
4. دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كار هێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) وهه‌ر وه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژ كردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5. پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ودەسەتوانە لە دەست بکەن وئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى 3 ، وکوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە ٣٠ چرکە کەمترنەبێت.
6. له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه, بۆ ئەوەی دیار بێت , هه‌ر وه‌ها به‌كار هێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.