هەرێم نیوز
نەشتەرگەری لابردنی چەوی ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و ئەهلیەكان ڕاگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، (د.سەباح نەسرەدین )بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت بۆ ماوەیەكی كاتی تاوەكو بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكیەكان ڕێنمایی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.
لە نوسراوێكی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردەوە هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكو بەنووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.