دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش ڕابگیرێت

هەرێم نیوز
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا  نەشتەرگەری لابردنی چەوی ورگ و دابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانەکان ڕابگیرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند،(د.صباح نصرالدین )بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت بۆ ماوەیەكی كاتی تاوەكو بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكیەكان ڕێنمایی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.

لە نوسراوێكی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردەوە هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكو بەنووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP