هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە سوریا و دەڵێت، ئەمریکا بەپێی پێویستی، هێزەکانی خۆی دابەشدەکاتەوە.
وتەبێژی پنتاگۆن، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "نۆڤۆستی" روسیادا، رایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەپێی پێویستی ئۆپەراسیۆنەکان و بارودۆخی نائاسایی بە بەردەوامی هێزەکان بڵاوە پێدەكات.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتوشیەتی، ئەم گواستنەوانە رەنگدانەوەی سروشتی نەرم و نیانی سیاسەتەکانی بەرگری جیهانی ئەمریکایەو توانای ئەمریکایە بۆ بڵاوەپێکردنی خێرا لە سەرانسەری جیهان بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە ئەمنییە گۆڕاوەكان.