هەرێم نیوز
دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوە کرد، کە ئیدارەی ئەمریکا تەلئەبیبی ئاگادارکردۆتەوە لە ماوەی دوو مانگدا دەست بە کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکات، زانیاری نوێ ئاشكرا بووە.
ئەمڕۆ چوارشەمە ١٦-٤-٢٠٢٥، سەرچاوەکانی سووریا پشتڕاستیان کردەوە، کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نەکشاوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیانکرد: "بە توندی، دۆخی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا وەک خۆی ماوەتەوە، چونکە لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کشانەوەی ئەمریکا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە".
دووپاتیکردەوە، کە تەنیا بنکەی کۆنیکۆ لە دێرەزۆر شاهیدی نیشتنەوەی باڵۆنێکی چاودێری بووە، بەبێ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە، کە ئایا ئەمە بۆ مەبەستی چاودێری بووە یان بە شێوەیەکی تر.