هەرێم نیوز
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق رایگه‌یاند، پاڵپشت ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16ی نیسانی 2025، د. محەممەد حەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ كاروباری عێراق له دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، عێراق بەهۆی سەقامگیریی ئاسایشەکەیەوە له ئاستێكی باش و دڵخۆشكه‌ر دایه كه جێگه‌ی ئومێده له داهاتوودا بگاته قۆناغێك پێویستی به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌بیت .
ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه ده‌بێت هه‌مووان بیرمان لای عێراقێكی یه‌كگرتوو بێت، میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی ماندوون به‌ده‌ست ململانێكان، بۆیه هەموومان کاردەکەین بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا".
د. محه‌مه‌د حه‌سان نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له دیداری سلێمانی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ری ساڵی ئێزیدی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "ژنان و کچانمان لە بەشێک لە پێکهاتەکان بەتایبەتی ئێزدییەکان لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان وەک کەنیزەیەک له رابردوو مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه، ئەمەش قبووڵ نەکراوە و جێی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌كه.