دواین هەواڵ

عێراق‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

لیوا یەحیا ڕەسوڵ لە پۆستەکەی دورخرایەوە

هەرێم نیوز
ئەمشەو بەفەرمانێک، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەپۆستەکەی دورخرایەوە، و هۆکارەکەشی بۆ ئەو رەخنانە دەگەرێتەوە کە لە شەرعی سەرۆکی سوریای گرتوەو بەتیرۆریست ناویبردوە.

میدیاکانی عێراق دەڵێن هۆکاری دورخستنەوەی لیوا یەحیا ڕەسوڵ لەپۆستەکەی بۆ ئەو ڕەخنانە دەگەڕێتەوە کە لیوا یەحیا ڕەسوڵ لە ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریای گرتوەو بەتیرۆریست ناویبردوە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ لەمیانەی دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا دەڵێت: جۆلانی تیرۆریستەو ئەندامی قاعیدەو داعش بوە، چۆن دەکرێت تیرۆریستێک وڵاتێک بەڕێوە ببات، جۆلانی لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوەو لەعێراقیش داواکراوەو فەرمانی گرتنی لەسەرە، ئیدی چۆن دەبێت پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکرێت.

ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ دانیشتنەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوی محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP