هەرێم نیوز
ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە رایگەیاند، پێویستە هاووڵاتییان كارتی ده‌نگدانیان نوێ بكه‌نه‌وه؛ داواش دەکات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 19ـی 4ی 2025، ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر، له په‌یامێكدا كه له پلاتفۆرمی (تێلیگرام) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌در به پێویست زانیوه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان وه‌كوو ئه‌ركێكی زۆر پێویست.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن زۆر زیاتر بێت له ژماره‌ی به‌شداربووان.
ڕۆژی 27ـی ئاداری 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: بەشداریی پرۆسەی داهاتووی سیاسی عێراق ناکات کە تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی تائیفی و حزبییە.