دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی: عێراق خۆی ئامادەدەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی

هەرێم نیوز 

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای بەهێزکردنی سیستەمی زانیاری کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییە ئەگەر بکرێتە سەر دامەزراوەکان، بەتایبەتی چەندین ڕێگا بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان، چالاکییەکانی دامەزراندنی کارمەندان و هاککردنی زانیاری.

ڕۆژی شەممە سودانی لە میانی کردنەوەی سێزدەهەمین پێشانگای ئاسایش، بەرگری، پیشەسازی سەربازی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی، کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، وتی: دەبێت هەنگاوێک لە پێش عەقڵی تاوانکاری بمێنینەوە لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا.

لەمیانی پێشانگاکەدا کە بە بەشداری 155 کۆمپانیا بە نوێنەرایەتی 24 وڵات بەڕێوەدەچێت کە 65 کۆمپانیای عێراقی لە نێویاندا 65 کۆمپانیای عێراقین، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە پیشەسازی ئاسایش و بەرگری لە پێشەنگی کارەکاندا بێت، هەروەها گرنگی بە بنیاتنانی توانای مرۆیی و تەکنەلۆژی و نەرمەکاڵاکان بدرێت بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ بەرزترین ئاستی هەڕەشە و مەترسیەکان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP