دواین هەواڵ

پوتین: چا|

عێراق‌

 پێش 3 هەفتە

داوا لە سەدر دەکرێت بەشداری هەڵبژاردن بکات

هەرێم نیوز

سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە موقتەدا سەدر دەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەشداری بکات، ئەویش ڕەتی دەکاتەوە.

ڕۆژی هەینی، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، نامەیەکی ئاراستەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری کردووە و داوای لێکردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و بڕیارەکەی بۆ بایکۆت پێچەوانە بکاتەوە.

سەدر لە وەڵامدا ڕایگەیاند" بەشداری هەڵبژاردن ناكەم، بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن بەواتای داواكردنی دواخستنی هەڵبژاردن یان هەڵوەشاندنەوەی نییە".

مانگی ڕابردوو موقتەدا سەدر بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ڕاگەیاند و ئاماژەی بە "گەندەڵی و کەسانی گەندەڵ" کرد، هاوکات ڕایگەیاندبوو عێراق "دوا هەناسەکانی خۆی ئەزموون دەکات".

لە مانگی حوزەیرانی 2022، سەدر بڕیاریدا لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە و بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێکی داهاتوودا نەکات، دوای ئەوەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر 73 ئەندام پەرلەمانەکەی کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP