دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پوتین: چارەسەری کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل، دوو دەوڵەتییە

هەرێم نیوز 

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل تاکە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. دەشڵێت، لە نزیکەوە چاودێریی ڕووداوە ناخهەژێنەکانی فەڵەستین دەکەن.

ڤلادیمێر پوتین ، سەرۆکی ڕووسیا لە بارەی بارودۆخی فەڵەستین ڕایگەیاند، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوە خراپتر دەڕوات، ئێمەش پشتگیری ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل دەکەین و بەچارەسەری دەزانین.

وتیشی: چاودێری ڕووداوە ناخهەژێنەکانی فەڵەستین دەکەین و هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا هاوکاری پێشکەش بکەین.

سەرۆکی ڕووسیا باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی بە گرنگەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فەڵەستین و هاووڵاتییەکانی. گوتیشی: ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییەکی هاوڕێیانەوە لە نێوانیاندا هەیە.

چارەسەری دوو دەوڵەتی، لەسەر بنەمای ئەوەیە ئیسرائیل فەڵەستین و بەیەکەوە بژین، واتە دەوڵەتی فەڵەستین لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیل، کە لە بڕیارنامەی 242ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دوای شەڕی ساڵی 1967 و کۆنترۆڵکردنی خاکی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، پەسەند کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP