هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، پاكستان و هیندستان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ ڕێككه‌وتن و پیرۆزبایی لە هه‌ردو وڵاته‌كه ده‌كات کە "حیکمەت و عەقڵی ساغ و زیرەکی گەورە"یان بەکارهێناوە.
دۆناڵد ترەمپ لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "دوای شەوێکی درێژ وتوێژ بە نێوەندگیری ئەمریکا، خۆشحاڵم بەوەی کە هیندستان و پاکستان ڕێککەوتون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ".
تره‌مپ پیرۆزبایی لە هه‌ردو وڵات ده‌كات و ده‌ڵێت: “حیکمەت و عەقڵی ساغ و زیرەکی گەورە”یان بەکارهێناوە.
لاى خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هیندستان و سەرۆکی پاکستان لەسەر هێل بووین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.
دەشڵێت: داوامان لە هەردوولا کردووە بە رێگەی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە هیندستان و پاکستان بۆمبارانی پێگە سەربازییەکانی یەكتری دەکەن و بەهۆیەوە لانیکەم 50 کەس کوژراون كه جگه له سه‌رباز خه‌ڵكی سڤیلیشی تێدایه، هه‌روه‌ها زیاتر لە 100 کەسی دیکەش له نێوان هه‌ردوولا بریندار بوون. جگه له‌وه هەر بەهۆی شەڕەکەوە دەیان فڕۆکەخانە لەو دوو وڵاتە لە کار کەوتوون و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست كردووه.