هەرێم نیوز
دانوستانی چین و ئەمریکا لە جنێفی پایتەختی سویسرا بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئابووری دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا بە سەرۆکایەتی وەزیری گەنجینە و وەفدی دانوستانکاری چین جێگری سەرۆک وەزیران، لە جنێفی پایتەختی سویسرا دەستیپێکرد و بریارە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
بڕیارە لە دانوستانەکاندا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجامێکیان هەبێت.
رۆژی 9ی 5ی 2025 ،رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاوی کردبووەوە، ئیدارەی ترەمپ بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ کەم کردنەوە رێژەی باجی گومرگی بەسەر چین بۆ کەمتر لە نیوە، ئەم بڕیارەش هەفتەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاندبوو، ڕەنگە ڕێژەی سەپاندنی باجەکان کەم بکرێنەوە.
لەدوای زیادکردنی باجی گومرگی دوو لایەنە لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە بەڕێوەبچێت.