هەرێم نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای هێزی وشکانیی وڵاتەکەی لە ناوچەی سیستان و بەلووچستان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 9ـی 2026، بارەگای قودسی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، سەرتیپی پاسدار «حوسێن زەریفی»، فەرماندەی بارەگای ئۆپەراسیۆنی شەهید سەجادیی سەرەوان، لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە ناوچەی باشووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، ناوبراو لە فەرماندە دیارەکانی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران بووە و دوای زیاتر لە 10 ساڵ خزمەت لە ناوچەکەدا، لە سەر سنوورەکانی ئێران کوژراوە.