هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە ڕێگەی قەتەرەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر پەیامیان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کردووە و مەرجەکانی خۆیانیان پێ گەیاندوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 9ـی 2026، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دوێنێ خولێکی ئاڵوگۆڕ و ڕوونکردنەوەی پەیام لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیریی قەتەرەوە بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاڵوگۆڕی پەیامەکان دوو کاتژمێری خایاندووە و تێیدا مەرجەکانی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان گەیێندراوەتە ئەمریکییەکان، کە بریتین لە وەستاندنی کردەوە سەربازییەکان، لابردنی گەمارۆکان و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە سەرجەم بەرەکاندا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشی کردەوە، مەرجەکانی تاران ئازادکردنی پارە بلۆکراوەکان و قبووڵکردنی ڕێڕەوەکانی کەشتیوانی دەگرێتەوە لە گەرووی هورمز، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ وڵاتی عومان ئەنجامیان داوە.